بەڕێوچوونی کۆبوونەوەی "بەرخۆدان و خۆڕاگریی غەززە" لە بەسرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i432319-بەڕێوچوونی_کۆبوونەوەی_بەرخۆدان_و_خۆڕاگریی_غەززە_لە_بەسرە
بە هاوکاریی ناوەندی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە لە باشووری عێراق کۆبوونەوەی "بەرخۆدان و خۆڕاگریی غەززە" لەم شارەدا بەڕێوە چوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2024 16:24 Asia/Tehran
  • بەڕێوچوونی کۆبوونەوەی

بە هاوکاریی ناوەندی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە لە باشووری عێراق کۆبوونەوەی "بەرخۆدان و خۆڕاگریی غەززە" لەم شارەدا بەڕێوە چوو .

ئامانج لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی "بەرخۆدان و خۆڕاگریی غەززە" کە بە هاریکاریی گرووپی فەرهەنگیی ڕیزوان، ڕێکخراوی "محمدیون" و هەروەها نوێنەری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە بەڕێوە چوو، ئاشناکردنی خەڵک لەگەڵ هۆکار و ڕیشەکانی خۆڕاگری و بەرخۆدانی خەڵکی خۆڕاگر و مەزڵوومی غەززە و خۆڕاگریی ئیسلامی لە هەمبەر ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییل ڕاگەیەندراوە.

ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بە پاڵپشتیی ئەمریکا لە حەوتی ئۆکتۆبەری دوو هەزار و بیست و سێوە شەڕێکی کاولکەری دژ بە کەرتی غەززە وەڕێخستووە کە دوابەدوای ئەو کردەوەی ڕژێمی ئیسراییل تا ئێستا ٤٢ هەزار و ٨٨٥ کەس شەهید بوونەو زیاتر لە سەد هەزار و ٤١٢ کەسیش برینداربوونە کە ١٧ هەزار و ٢١٠ کەسیان منداڵن و ١١ هەزار و ٧٤٢ کەسی دیکەش ژنن.