دانیشتوانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ لە سەر شوێنی خۆیان تۆمار دەکرێن
تشرینی دووهم 05, 2024 20:04 Asia/Tehran
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دا، بڕیاردرا تۆمارکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ بوو لەسەر شوێنەکانی خۆیان.
"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق هەشت داواکاری کوردی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خستەڕوو، کە گرنگترینیان تۆمارکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ بوو لەسەر شوێنەکانی خۆیان، داواکارییەکە پەسەندکرا.
هەروەها، یەکێک لە خاڵەکانی دیکەش کە پەسەندکرا، ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لە سەنتەری تۆمارکردنی داتاکان لە بەغدا ئامادەیی دەبێت.
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار درا، سەرژمێریی کەرکووک لەسەر بنەمای سەرژمێریی ساڵی 1957ی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بێت.