پێداگریی عێراق لە سەر پاڵپشتی کردنی ئارمانجی فەلەستین
وەزیری دەرەوەی عێراق دیسان جەختی کرد لە سەر ئەوەی کە گەل و حکومەتی عێراق پشتیوانی لە ئارمانجی فەلەستین دەکەن.
"فواد حسێن" لە دیداری "محەممەد مستەفا" سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ڕیاز بە پێداگری لەسەر هەڵوێستی لێبڕاوانە و بتەوی وڵاتەکەی بەرامبەر بە پاڵپشتی کردنی ئارمانجی فەلەستین، وتیشی: حکومەت و گەلی عێراق لە تەنیشت گەلی فەلەستین ڕاوەستاوە داکۆکی لە هەوڵەکانی دەکات لە پێناو بەدەستهێنانی مافە یاساییەکانی. وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین سەبارەت بە ڕێگاکانی بەهێزتر کردنی هاوکاریی دولایەنە و گرینگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بیر و ڕایان گۆڕییەوە. شایانی باسە خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین، ناوچەگەلێکی هەستیار و گرینگی لە فەلەستینی داگیرکراو بە درۆنی جەنگی پێکاوە.