مووچە بۆ چاودێریکارى بریندارانى سوپاى عێراق
عێراق پێشکەشکردنى داواکاریى موچەى چاودێریکارى بریندارانى سوپاى دەستپێکرد کە لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینار دەبێتو ئهو هاوڵاتیانهى ههرێمیش دهگرێتهوه که لهڕیزهکانى سوپاى عێراق خزمهتیان کردوهو بههۆى برینداربونیانهوه تواناى کارکردنیان نهماوه.
لهوبارهیهوه سەگڤان سندى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایشو بەرگریى لهپەرلەمانى عێراق ئاشکرایکردوه، "ئەو موچەیە کەسوکارى ئەو سەربازە بریندارانەى سوپاى ئێستاو پێشوى عێراق دەگرێتەوە کە خەڵکى هەرێمى کوردستاننو برینداربونە و بەهۆیەوە تواناى کارکردنیان نەماوە".
سەگڤان سندى دهڵێت:"موچەکە ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە کەسی پلە یەکى بریندارەکەن؛ بڕى موچەکە لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینار دەبێت، دایکو باوکو هاوسەر، کوڕو کچ، خوشکو براو باپیرو داپیرەو نەوەکانى بریندارەکە دەتوانن ئەو داواکارییە پێشکەشبکەن، بەو مەرجەى کەسی بریندار ڕێژەى کەمئەندامییەکەى 75% بێت".