تشرینی دووه‌م 12, 2024 19:02 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: دیداری بەسوودمان هەبوو لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە شیکردنەوەی دەسکەوتەکانی سەفەرەکەی بۆ ئێران، دیدارەکانی لە تارانی بە ئەرێنی و بەسوود وەسف کرد.

"قاسم الاعرجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە سەردانی تارانی کردبوو، پاش کۆتایی سەفەرەکەی وتی: سەفەری فەرمیمان بۆ تاران کۆتایی هات، لەم سەفەرەدا کۆبوونەوەی بەسوود بەڕێوەچوون.ئەعرەجی وتیشی: دیسان پێداگریمان کرد لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕ و بنەڕەتیی عێراق سەبارەت بە نەیارەتی کردنی دەکارهێنرانی خاک و ئاسمانی بۆ دەسدرێژیکرانە سەر وڵاتانی دراوسێ.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتیشی: لە دیدارەکانماندا لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی جەختیشمان کرد لە سەر پێویستیی پارێزرانی سنوورەکان، پێشگری بە قاچاخ و بەرەنگاربوونەوەی مافیای مادەی هۆشبەر. 

 

سەرپەیڤ