سنووری ئاسمانیی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دیکە بەکار نەیەت
تشرینی دووهم 17, 2024 18:14 Asia/Tehran
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دیسان جەختی کرد لە سەر نەیارەتی کردنی حکومەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ دەکارهێنرانی ئاسمانی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دیکە.
"قاسم الاعرجی" بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدات بۆ پێشگری بە ڕوودانی شەڕی ناوچەیی، پێشیداگرت لەسەر پێویستی بایەخدانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە بەرپرسایتیی مرۆیی و ئەخلاقیی خۆی و پێویستیی هەوڵدان و دەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی گوشار بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی کارەساتبار لە کەرتی غەززە و لوبنان. قاسم الاعرجی پێشتریش لە سەفەری بۆ تاران و دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی جەختی کردبوو لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و بنەڕەتیی عێراق سەبارەت نەیارەتیی ئەم وڵاتە لەگەڵ دەکارهێنانی خاک و ئاسمانی لە هەر لایەکەوە بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.