عێراق ئامادەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانه
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق باسی لە ئامادەیی تۆکمەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاسایشی عێراقی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.
فالح فەیاز وتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هەموو ئیمکاناتیان بۆ لاگری لە هێزە ئاسایشیەکانی پارێزەری ئاسایش و تەندروستی وڵات فەراهەم کردووە . بە خەڵکی عێراق ڕادەگەینین کە عێراق ئەمن و پاوەجێی دەمێنێ و ئێمە دەزانین چلۆن بەەرنگاری تیرۆریستان ببینەوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە چەن کاتژمێر لەمە وبەر سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق هاوڕێ لە گەڵ جێگری فەرماندەری ئوپراسیونی هاوبەشی ئەو وڵاتە سەردانی سنووری هاوبەش لە گەڵ سووریایان کرد . کاربەدەستانی عێراقی ڕەوتی سەقامگرتنی یەکەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتەیان لە نزیکیی سنووری هاوبەش لە گەڵ سووریا پێ و شوێن گرت و لێکیان دیاەوە . موحەمەد شیاع سوودانی سەروک وەزیرانی عێراقیش ڕۆژی ڕابردوو لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیا ڕایگەیاندووە عێراق چاودێرە بەسەر شوێنهاتە مەترسیدارەکان کە لە سووریا ڕووی داوە