دۆخی سووریا تەوەری سەرەکی وتووێژی سێ لایەنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران سوریا و عێراق
فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی کرد لە بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سووریا و عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ، بە وتەی کاربەدەستانی عێراقی ئامانجی سەرەکی ئەو دانیشتنەسێ لایەنە دۆخی سووریایە
فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی کرد لە بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سووریا و عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران . وەزیرانی دەرەوەی سووریا و ئێران لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و سەبارەت بە پرسەجوراوجورەکان وتووێژیان کرد . تەوەری سەرەکی ئەو وتووێژانە لێکدانەوی دۆخی سووریا و ئاسۆی ناوچەکە بوو .
سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی شەشی دیسامبری 2024 بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و دوکتور فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ کرد ئەو دوو کاربەدەستە وتووێژگەلی دوو لایەنەیان هەبوو . بەگوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئێران عێراق و سوریا خوازیاری بەرگرتن لە دووپات بوونەوەی بەدی هاتوو لە لایەن داعشەوە بوو . دوخێک کە هەر دوو وڵاتی سووریا و عێراقی خستبووە ژێر کاریگەرییەوە . بابەتێک کە بە بڕوای کارناسان ؛گرووپە تیروریستیەکان لە ناوخۆی خاکی سووریا بە نیازن بە یارمەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایونی و بڕێک لە وڵاتانی ناوچە سووریا بگەڕێننەوە بۆ دۆخی ڕابردوو .
سەیید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەمڕۆلە دیداریدا لە گەڵ فواد حسین لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ئاماژە بە دۆخی سووریا جەختی کرد دۆخی تایبەتی سووریا پێویستی بە بیروڕاگۆڕینەوەیە .سەیید عەباسی عێراقچی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ هاوتا سووری و عێراقییەکانی بە دەرفەتێک زانی بۆ ئەوەی ئەم سێ وڵاتە دراوسێیە پێکەوە بیروڕابگوڕنەوە بۆ ئەوەی تیرۆریستان نەتوانن قەیران لە ناوچەکەدا دروستبکەن، لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی لە سوریا زۆرە هەستیارە و پێویست بە ڕاوێژ و هەماهەنگییە لە نێوان هەموو وڵاتانی پەیوەندیدار . لە نێو وڵاتانی ناوچەکەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق زۆرترین نیگەرانییان لە ڕووداوەکانی سووریا دەربڕیوە و بە ڕوونی چالاکبوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا و تێکچوونی سەقامگیریی ئەم وڵاتە گرنگەیان لە میحوەری خۆڕاگریدا لە پێناو بەەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەڵسەنگاندووە .