هادی عامری: هێرشکردن باشترین ئامێری بەرگرییە
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراق وتی: تورکیا و ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی کردن لە پەلاماری گرووپە تیرۆریستەکانی سووریا بۆ سەر ناوچە و شارەکانی سووریا، پیلانیان لە دژی ئەم وڵاتە داڕشتووە.
"هادی عامری" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی "بەدر" لە عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی "نەبنی" ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکدا لە بەغدا ڕایگەیاند: "ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات پیلانێکی تورکیا-زایۆنییە به داکوکی ئەمریکا ، ئەوە ڕژێمی زایۆنیستییە کە ئەم پلانە گوماناوییە لە سووریا و ناوچەکە به ریوه ده بات . ئەلعامیری وتیشی: پێویستە عێراق هەڵوێستی ڕوونی هەبێت سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێستای سوریا، ئەگەر وانەبێت شوێنهات و لێکەوتەکانی سامناک دەبن . سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراق زیادی کرد: دەبێ لە بری ئاڵوویڕی بازرگانی نێوان تورکیا و ئێراق کە گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٠ ملیار دۆلار، بۆ گوشار خستنە سەر ئەنقەرە کەڵک وەربگیرێت بۆ ڕاگرتنی پشتیوانی لەو گرووپانه و و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان لە سووریا