کانونی یه‌که‌م 07, 2024 19:21 Asia/Tehran
  • بەغدا : هێزمەندانە وڵامی هەر پەلامارێک ئەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتەگەلێکدا لەکاردانەوە بە نیگەرانیەکان سەبارەت بە کێشرانی پەلاماری نەیارانی حکومەتی سووریا بۆ ناو عێراق جەختی کرد ئەگەر بێتو ئەوبابەتە بەدی بێت عێراق بە هێزمەندیەوە وڵام ئەداتەوە

 فواد حسین  وەزیری  دەرەوەی  عێراق لە وتووێژێکدا وتی : ئیمە نیگەرانی ڕووداوەکانی سووریاین و بە وردی لێکی ئەدینەوە و لەگەڵ  لایەنەکانی پەیوەندیدار بیروڕادەگۆڕینەوە . ناوبراو وتیشی  حکومەتی سووریا بە  نیازی  پاراستنی   شارە گەورەکان وەکوو   حومس و دیمەشقە و ئێمە نیگەرانی  بەدی هاتنی ئاڵۆزی و بشێوی  چەکدارانە  لە سووریاین.

فواد حسین جەختی  کرد  ئێمە بەرەنگاری هەر جۆرە  پەلامارێک دەبینەوە و پاراستنی سنوورەکانمان ئەرکی  ئێمەیە  لە پشت ئەم ڕووداوەی سورویا کەسانێک لە هەموو لایەنەکاندا بەشدارن.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی  : ئێمە خوازیاری  سەقام و ئاسایش لە سووریا داین  و ئاڵۆزی لە سووریا کاریگەری دەەبێت لەسەر ئاسایشی عێراق بۆ ئەوەی کە داعش لە سوریا دایە  و سەرکردەکانی لە زیندانەکان دان . ناوبراو وتیشی  سیاسەتی بەغدا دەسوەردان لە  کاروباری  وڵاتان نیە   بەڵکوو پاراستنی سنوورەکانە .

سەرپەیڤ