کانونی یه‌که‌م 09, 2024 18:12 Asia/Tehran
  • په‌رله‌مانتارێکی عێراقی: ته‌وتین و راده‌ست نه‌کردنی داهات، کێشه‌ی موچه‌ قوڵتر ده‌کات

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند؛، قسه‌کانی چاودێری دارایی فیدراڵ له‌باره‌ی ته‌وتینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ لێکدرایه‌وه‌ و مه‌به‌ستی هه‌ژماری من بووە.

کاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نووسیویه‌تی: "قسه‌کانی چاودێری دارایی فیدراڵ که‌ گوایه‌ 80%ی کاره‌کانی (ته‌وتین)ی موچه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌واوبوه‌،  له‌ میدیاکانی هەرێمدا به‌ هه‌ڵه‌ لێکدرایه‌وه‌، ئه‌وان مه‌به‌ستیان (هه‌ژماری من)ـه‌، نه‌ک ته‌وتینی راسته‌قینه‌، چوونکه‌ هێشتا نه‌ حکومه‌تی فیدڕاڵ بڕیاری یه‌کجاره‌کی داوه‌ و نه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستبه‌رداری بۆچوونی خۆی بووه‌ له‌باره‌ی (هه‌ژماری من)، نه‌ هیچ لقێکی بانکه‌ فیدراڵیه‌کانیش له‌ شاره‌کانی هه‌رێم کراونه‌ته‌وه‌. ئیتر بۆ وا به‌په‌له‌ تێی ئه‌که‌ون و وا خه‌ڵک تێئه‌گه‌یه‌نن ئه‌وه‌ مه‌به‌ستی ته‌وتینی فیدڕاڵیه‌؟.

ئەم پەرلەمانتارە راشیگه‌یاند؛ "ئێمه‌ سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی ته‌وتینه‌وه‌، به‌ ده‌ستی 150 واژۆی په‌رله‌مانتارانی عێراق و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌ کوردستانیه‌کانمان راده‌ستی محه‌مه‌د شیاع سودانی کرد.

سەرپەیڤ