نیگەرانیی عێراق لە گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سوریا
کانونی یهکهم 22, 2024 19:23 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی دەربڕێوە بەرامبەر بە ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سوریا و غەززە و ئاکامی ئەم ڕووداوانە لە مەڵبەندی شامدا.
فواد حسێن جەختی کرد: ئێمە ڕێز دادەنێین بۆ ئەوەی گەلی سوریا هەڵیدەبژێرێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نیگەرانین لەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان دیسان ڕوو بکەنەوە سووریا. ناوبراو هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی ئاگربڕ لە غەززەیش وتی: عێراق لەگەڵ لایەنی عومانی لە بواری دامەزراندنی ئاگربڕی خێرا و گەیشتنی یارمەتییەکان بە کەرتی غەززە گەیشتۆتە چەن خاڵی تەبایی.
شایانی باسە حکومەتی عێراق تا ئیستا بەرامبەر بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سوریا هەڵوێستێکی بێلایەنی گرتۆتەبەر. سوپای عێراقیش دوابەدوای ئەو ڕوودا و وگۆرانکارییە لەپڕ و بەلەزانەی سوریا، هێزێکی زیاتری لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی سەقامگیر کردووە.