کانونی یه‌که‌م 23, 2024 19:31 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە لە سەماوە؛ کارەساتێکی تر لە جەنایەتەکانی ئەنفال

بە پێی هەواڵێکی هەژێنەر، گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە لە بیاوانەکانی "تەلوشێخییە"ی پارێزگای سەماوەی عێراق دۆزراوەتەوە کە بەشێک لە ڕووفاتی قوربانیانی ئەنفالی تێدایە.

بە پێی لێکدانەوە بەراییەکان، ڕووفاتە دۆرزاوەکان هی ١٥٠ ژن، منداڵ و تەنانەت ژنی دووگیان و ژنانی بەساڵاچووی کوردن کە لە جەنایەتی ئەنفالی ڕژێمی بەعسدا بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراون.

ئەم گۆڕەبەکۆمەڵە کە ٢٢ی دێسەمبەری ٢٠٢٤ دۆزراوەتەوە، دیسان ڕەهەندە تۆقێنەرەکانی جەنایەتەکانی ڕژێمی بەعسی دژ بە کوردی عێراق خستە بەرچاو. لێکدانەوەکان باس لەوە دەکەن کە قوربانیانی ئەم جەنایەتە تۆقێنەرە ساڵی ١٩٨٨  لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا، زیندەبەچاڵ کراون.

مێژووی ئەم گۆڕە دۆزراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨ و ئەو کاتەی کە حکومەتی بەعس لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە ناوی ئەنفال لە شەش قۆناغدا ئەم جەنایەتانەی دژ بە کوردەکان ئەنجام داوە. لەم پرۆسەیەدا حکومەتی بەعس بە فەرمانی سەدام و بە فەرماندەرێتیی عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیایی ١٨٢ هەزار کوردی مەدەنی زیندەبەچاڵ کرد.

سەرپەیڤ