ڕێزگرتنی فاڵح فەیاز لە ئێران و شەهید سولەیمانی
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی با دەربڕینی ڕێز و سوپاس بەرامبەر بە پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمی تەکفیری وتی کە ئەم هێزانە توانای خۆیان لە میراتی شەهیدان، مەرجەعە ئاینییەکان و هەروەها ئەزمونی سەرکەووتن وەردەگرن.
فاڵح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدان ئەبوو مەهدی موهەندس و سەردار سولەیمانی کە لە پارێزگای دیالە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە توانا و بڕستی خۆیان لە میراسی شەهیدان، مەرجە ئایینییەکان و ئەزموونی سەرکەوتن وەردەگرن. ناوبراو وتیشی: ئێمە لە هەموو کات و ساتەکاندا پاڵپشتی برایانی خۆمان دەبین لە دەزگەکانی ئاسایشی بەرگرێکاری نیشتمانەکەمان. ناوبراو وتیشی: حەشدی شەعبی ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر مەترسییەک لەسەر وڵاتەکەمان و ئێستاکە هیچ مەترسییەک بە ڕاستینە نازانێ.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی کە ئەم ڕێکخراوەیە ئەمەگدارە بە مەرجەعیەتی ئایینی، ڕێبەرانی شەهید و هەموو ئەو کەسانەی کە یارمەتی ئێمەیان دا، لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران.
فاڵح فەیاز هەروەها وتی: بەها گەورەکان تەنیا بە فیداکاریی گەورەی وەک فەرماندەرانی شەهیدمان ئەبوومەهدی موهەندس و سەردار سولەیمانی دەخوڵقێندرێن.