تیاچوونی بنکەکانی داعش لە عێراق
کانونی یهکهم 29, 2024 19:30 Asia/Tehran
هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بە یارمەتیی هێزی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی "هێلی بۆرن"ـیان لە ناوچەی بیابانیی "ئەڕەتبە" لە ڕۆژاوای ئەنبار بەڕێوەبرد.
ئەم ئۆپەراسیۆنە پاش وەرگیرانی زانیاریی ورد و درووست لەبارەی توونێلە نهێنییەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش و دۆزرانەوەی چەک و تەقەمەنی لەو تونێلانەدا جێبەجێکرا. لەو ئۆپەراسیۆنەدا لانیکەم ٩ حەشارگەی داعش ناس کران و تیابران. هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لەبەر ڕووداوەکانی سوریا و پەرەسەندنی ئاڵۆزی و بشێوی لەم وڵاتەدا، دەستیان داوەتە تووندتر و بەربڵاوتر کردنی هەڵمەتە دژە تیرۆریستییەکانیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراقدا.