پەیامی حەکیم بە بۆنەی ساڵ ڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن ڕایگەیاند: ئێمە شانازی دەکەین بەوانەی کە چرای هیدایەت و ڕێنوینی ئومەت بوون و بەردەوام دەبین لە ڕێگای خەباتماندا.
"سەید عەمار حەکیم" لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن واتە سەردار سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس ئومەتی ئیسلامی لەم ڕۆژانەدا لەسەر دووڕیانی دوو هەستی جیاوازداین، هەست بە شانازی لەبەر سەرکەوتن و هەروەها هەست بە ئێش و ژان لەبەر لەدەستدانی فەرماندەرانی خۆڕاگری لەوان بەرچاوترینیان شەهید سەید حەسەن نەسروڵاو و هاوڕێکانی ئەو بەڕێزە.
حەکیم لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ئەم سەفەرە جیهادییە تاهەتایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە شانازی بکەین بەو پیاوانەی کە مێژووی ئۆمەتی ئێمەیان بە نوور و ڕووناکی نووسیوە و چرای هێدایەت، خۆڕاگری، بەرخۆدان، مانەوە لەگەڵ بنەما و پرەنسیپی حەق و ڕاستی، فیداکاری، پشت بەستن بە شوناس، وازنەهێنان لە ئەسڵ و بنەماکان و هەروەها مەسەلەکانی ئۆڵمەتیان بۆ بەرەکانی داهاتوو هەڵکردووە.