یەکەمین پەلاماری بە خۆفڕ بۆ سەر بنکەکانی تورکیا لە سنووری عێراق
کانونی دوھەم 04, 2025 18:34 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لە یەکەمین پەلاماری بە خۆفڕ کرد بۆ سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە نزیکی کەرتی سنووریی عێراق
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند شوێنی نیشتنەوەی کوپتەرەکانی تورکیا لە بنکەکانی نزیک لە سنووری عێراق کەوتە بەر پەلاماری بەخۆفڕ. ئەو خۆفڕە بۆ یەکەمین جار باندی نیشتنەوەی کوپترەکانی تورکیای لە بنکەیەکی نزیک سنوری عێراق کردە ئامانج . ئەو سەرچاوەیە زادی کرد ئەو پەلامارە نیشاندەری پەرەی کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕەکان بۆ کردنە ئامانجی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هێزەکانی تورکیایە . هێزەکانی تورکیا بە داگیرکردنی بەشگەلێکی زۆر لە خاکی عێراق لە دەیان بنکە و ناوچەی سەربازی لە باکووری ئەو وڵاتە بە تایبەت هەرێمی کوردستانی جێگیرن .