ئامادە بوونی سودانی لە ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی سەردار سولەیمانی
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراقی ستایشی دلێریەکانی شەهیدی سەربەرز حاج قاسم سولەیانی فەرماندەی پێشووی سپای قودسی کوماری ئیسلامی ئێران و ئەبوو مەهدی موهەندس جێگری پێشووی حەشدی شەعبی عێراقی کرد
موحەمەد شیاع سودانی سەروک وەزیری عراق ئەمڕۆ لە ڕێو ڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراقی لە بەغدا وێڕای ڕێز گرتن لە هەموو هەوڵ و فیداکاریەکانی فەرماندەرانی خۆڕاگری وتی : ناوچەی ئێمە لە زیاتر لە ساڵک لەمەوبەر شایەتی ڕووداوگەلی گرینگ و سەرەکی بوو کە گوڕانکاری سیاسی بە دواوە بوو سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەدا بە جەخت کردن لەسەر بووژاندنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق لە گەڵ هەموو وڵاتان وتی : ئێمە جەخت دەکەین لە سەر ئامادەیی خۆمان بۆ یارمەتی گەیاندن بە مەبەستی کەم کردنەوەی ڕەنج و ئازاری گەلی غەزە و لوبنان و داوا لە کومەڵگای جیهانی دەکەین کە پێداچوونە لە یاساکانیان بکەن تا بتوانن بەر بە زوڵم و دەسدرێژکاری بگرن .
سودانی هەروەها وتی ئێمە جارێکی دیکە جەخت دەکەین لە سەر ئەولەویەتی بەرژەوەندیەکانی عێراق و بەهێز کردنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی نێوان خەڵکی وڵات بەمەبەستی تێپەڕاندنی تەنگژەکان .