عێراقچی : لە دەسپیشخەری عێراق بۆ چارەسەر کردنی پرسەکانی ناوچە پشتیوانی دەکەین
وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران وتی : لە دەسپیشخەری نێونەتەوەیی عێراق بۆ چارەسەر کردنی پرسەکانی ناوچە پشتیوانی دەکەین .
سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران هاوکات لە گەڵ سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە دیمانیەکی تەلەفیزیونیدا وتی : حکومەتی عێراق لە ڕێبازی دیپلوماسی کاریگەر و پوزێتیڤ و سەقامگرتوو ، پەیوەندیەکانی خۆی لە ئاستی ناوچەییدا پێ و شوێن دەگرێت . ناوبراو وتیشی عێراق وڵاتێکی هێزمەندە و بڕیارەکانیشی گرینگە و وڵاتان دەیبیسن . ئەو دیپلوماتە پلە بەرزەی کوماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە ڕەوتی سەفەری سودانی بۆ تاران پرسگەلێکی گرینگ لە بواری سیاسی و ئاسایشیدا لە نێوان دوو لا هاتە ئاراوە لە بەشێکی دیکەی قسەکانی خویدا وتی : ئێمە لە بڕیارە ناوخوییەکانی و دەسپیشخەری نێونەتەوەییەکانی عێراق بۆ چارەسەری پرسە ناوچەییەکان پشتیوانی دەکەین .