کانونی دوھەم 10, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • عامری : دەبێ کۆتایی بدرێت بە ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە بوونی ئەمریکا لەو وڵاتە.

هادی عامری لە وتارێکدا لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محمد باقر حەکیم، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق جەختی لەوە کردەوە: "دەبێت بە هەر شێوازێک ڕێبازی خۆڕاگری بەردەوام بێت". " ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە ڕۆڵی داگیرکەری ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێبێت و سەروەری عێراق تا  سێپتامبری  2025 بەدی  بێت.  ئەلعامری سەبارەت بە بوونی تورکیا لە ناوخاکی عێراقدا، جەختی کرد : هێزەکانی تورکیا  دەبێ لە هەموو ناوچەکانی عێراق لە باکووری وڵات بکشێنەوە". ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ پاساوێک بۆ داگیرکردنی باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە نییە. بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و ئەمەریکا، قۆناغی یەکەمی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق لە مانگی  سێپتامبری  2024 کۆتایی دێت، و  قۆناغی دووەمیش لە مانگی  سێپتامبری  2025 دەستپێدەکات و تا مانگی  سێپتامبری  2026 کۆتایی پی دێت.

سەرپەیڤ