پەیامی بەغدا بۆ دیمەشق سەبارەت بە بۆمبی ئەلهۆل
نوێنەری پەرلەمانی عێراق باسی وردییاتی پەیامی گرینگی بەغدا ڕوو لە دیمەشقی کرد سەبارەت بە بوونی بۆمبێکی پڕمەترسی لە سووریادا.
"عامر ئەلفایز" نوێنەری پەرلەمانی عێراق وتی کە ئۆردووگای ئەلهۆل لە سووریا ئێستاکە سی هەزار کەسی تێدایە کە زۆربەیان داعشن.
ئەلفایز وتیشی: ئەم داعشیانە شارومەندی پەنجا وڵاتن و وەک بۆمبێکی پڕمەترسی وان کە مەترسییان تەنیا لەسەر سووریا نییە، بەڵکوو مەترسین لەسەر هەموو وڵاتانی ناوچەکە و هەر هەموو جیهان.
نوێنەری پەرلەمانی عێراق وتیشی: دانیشتووانی ئەم ئۆردووگایە بە تایبەت تازەلاوانیان ساڵانێکی زۆر بە بیر و هزری تیرۆریستی داعش پەروەردە کراون و بارهێنراون. کاربەدەستانی عێراقی پاش ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سوریا پەیامێکی گرینگیان نارد بۆ دێمەشق و خوازیاری چارەسەرکرانی دۆسییەی ئۆردوگای ئەلهۆل بوون. ئەوان جەختیان کردووە کە ئوردوگای ئەلهۆڵ و چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە ئەولەوییەتێک بۆ بەغدا دێتە ئەمار.
هاوکات ژمارێک لە ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە بەرپرسانی عێراقی باسی داڕێژرانی گەڵاڵەیەکی ئاسایشی لەلایەن بەغدا، ئانکارا و حکومەتی سوریا دەکەن بە چاودێریی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەندیخانەی غۆیران و ئۆردووگای ئەلهۆڵ لە سوریادا. شەش بەرپرسی عێراقی لەوان سیاسەتوانێکی بەناوبانگ لە بەغدا ڕایانگەیاندووە بەغدا، ئانکارا و حکومەتی سوریا بە چاودێریی ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی گەڵاڵەیەکی ئاسایشی گەورەن کە ئامانجی داخستنی بەندیخانەی غۆیران ناسراوە بە بەندیخانەی ئەسەناعە و ئۆردوگای ئەلهۆلن کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکدان لە پارێزگای حەسەکە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریادا. ئەم گەڵاڵەیە لە چەند قۆناغی زەمەنیدا جێبەجێ دەکرێ و عێراق جێبەجێکردنی بەشی گەورەتری پرۆژەکەی لە ئەستۆیە.