وشداری سودانی سەبارەت بە سیاسەتی لە ئێران ترساندنی دوژمن
سەرۆک وزیرانی عێراق جەختی کرد کە ئێران هاوپەیمانێکی گرینکە بۆ ئەو وڵاتە و لە پاڵ بەغدا بووە بۆ خەبات بە دژێ تڕوڕیزم
موحەمەد شیاع سودانی لە وتووێژێکدا لە گەڵ کاناڵی بی بی سی عەرەبی لە لەندەن وتی ئێران لە ڕەوتی شەڕ لە گەڵ تروریزم لە پاڵ عێراقدا بووە و ئێستاکەروڵی ئێران زەقە و تاران هاوپەیمانێکی گرینگ بۆ بەغدا دێتە ئەژمار . سودانی سەبارەت بە درێژەی ئامادە بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقیش وتی : ئەو پرسە پرسێکی ناوخوی عێراقە کە بە پێی یاساکان چارەسەر دەکرێت . هێزەکانی حەشدی شەعبی نەیاری ئامادە بوونی بیانیەکان لە عێراقن و ئێمەش بۆ کوتایی دان بە ئامادە بوونی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق هەوڵ ئەدەین .سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە کابینەی ڕژێمی زایونی بۆ پەرەی تێکەڵچوونەکان و شەڕەکان بە کەڵک وەرگرتن لە بێ دەنگەلێکردنی کومەڵگای نێونەتەوەیی هەوڵ ئەدات وتی دەبێ ڕێز بگیردرێت لە مافی هەموو خەڵکی سوریا و خەبات بکرێت بە دژی تروڕیزم و حکومەتی نوێ سوریا دەبێ ڕێز بگرێت لە ویستی خەڵکی ئەو وڵاتە و نەبێتە ئامێری دەستی گرووپە بیانیەکان .