فازڵ نەبی: لای بەغداد مووچەی مانگی 12 کۆتاییهاتووە
کانونی دوھەم 21, 2025 18:39 Asia/Tehran
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پرسی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لە بەغداد دوایی هاتووە، بەهۆی ئەوەی ساڵی دارایی کۆتاییهاتووە.
"فازڵ نەبی" رایگەیاند، سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 لای وەزیری دارایی عێراق کۆتاییهاتووە، چونکە لای ئەوانەوە بە دوو گوژمە پارەی مووچە نێردراوە و ساڵی داراییش لە عێراق کۆتاییهاتووە.
وتیشی: لای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پرسی مووچەی مانگی 12 هێشتا لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی، بەڵام ئەمەش پێویستە رووکارێکی یاسایی هەبێت.
جەختیشیکردەوە، کێشەی مووچە کێشەیەکی هێندە گەورە نییە بواری چارەسەرکردنی نەبێت، بەڵام پێویستە وەفدەکەی هەرێم کە دەچێت راستەوخۆ نەگەڕێتەوە، بەڵکو لەبەغداد بمێننەوە و گفتوگۆکان بەردەوام بێت تا ئەو کاتە دەگەن بە ئەنجامێکی باش.