کانونی دوھەم 25, 2025 16:56 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی هەینی بەغدا : هەندێک لە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی دووەمی جولانی لە عێراقدان

خەتیبی نوێژی هەینی لە بەغدا جەختی کرد: نیزامی ئێستای عێراق هەڵە و کەموکوڕی زۆری تێدایە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش زۆر باشتر لەو نیزامانەیە کە لە میسر و ئوردن و سوریا و زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی دەسەڵاتدارن

ئایەتوڵڵا سەید یاسین موسەوی، خەتیبی نوێژی هەینی  بەغدا وتی: ئەو ترس و تۆقاندنەی کە لەم قۆناغەدا لەبەر هاتنی  ترەمپ بۆ سەر دەسەڵات و نەهێشتنی گروپەکانی خۆڕاگری و هێزەکانی  حەشدی شەعبی خەریکە بڵاو دەبێتەوە  تەنها شەڕێکی پڕوپاگەندەیە. " دوژمنان هەوڵیاندا بەرخۆدان لە غەززە و لوبنان لەناوببەن، بەڵام لەو شەڕەدا  شکستیان هێنا و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، ئەمڕۆ، شەڕیان گۆڕیوە بۆمیکانیزمی  سیاسەت  بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق سەقامگیرە، ترەمپ نایەوێت شەڕ لە عێراق دەستپێبکات، بەڵکو هەوڵدەدات لە ڕێگەی فریودانی سیاسییەوە ئیسرائیلێکی گەورە لە ناوچەکەدا دابمەزرێنێت. خەتیبی نوێژی  هەینی بەغدا  وتیشی :  تاکە ڕێگە بۆ پێشگرتن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە خۆڕاگرییە و  مەبەستم لە خوڕاگری  هەموو جۆرە بەرخۆدانێکی سەربازی، کولتووری، کۆمەڵایەتی و ئایینزاییە .

سەرپەیڤ