کانونی دوھەم 26, 2025 18:27 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە مەبەستی بیر و ڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە پرسە ئاسایشی و ئابوورییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە عێراق و لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوشانی عێراقی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ئاسایشیی ناوچەکە، چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنوورەکان و هەروەها جم و جۆڵەکانی پەکەکە لە عێراق وتووێژی کرد.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوی سەفەرێکی فەرمیدا کە گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق. وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سوریا، بوونی تیرۆریستانی داعش لە سنوورەکان و هەروەها پەرەپێدانی هاریکاری دوو لایەنەی نێوان دوو وڵات بیروڕایان گۆڕییەوە. هاکان فیدان لەم وتوێژەدا خوازیاری بنەبڕکردنی تیرۆریزم بوو. ناوبراو داوای لە بەغدا کرد تا پەکەکە بە شێوەی فەرمی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕابگەیەنێ. لەم دیدارەدا بارودۆخی تازەی سوریا، چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سنوورەکان و پرسە ئابووری و ئاسایشییەکانی دیکە خرانە بەرباس و لێکدانەوە. وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: هەرچەندە عێراق  ئارام و ئەهوەن بێ، ئەوە زیاتر کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تورکیا دادەنێت. وەزیری دەرەوەی عێراقیش وتوویەتی: بەستێن و گۆڕەپانی بەربڵاو بۆ هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ تورکیا لە بواری جۆربەجۆر لەوان ئابووری و سیاسی لە ئارادایە. فواد حسێن ڕەوشی ئاسایشی لە سنورەکانی عێراق و سووریای لە پرس و بابەتەکانی ئەم دیدارە هێنایە ئەژمار و وتیشی کە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بازنەی خەباتی دژ بە تیرۆریزم بەربڵاوتر بکەن.

سەرپەیڤ