حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزی ئاسایشی وڵاتەکەمانە
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە ژێر چاودێری حکوومەتی ناوەندیدان و بەشێک لە هێزی ئاسایشیی ئێراق دێنە ئەژمار.
عەبدولەتیف ڕەشید بە ئاماژە بەوەی کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە، وتیشی: عێراق لەگەڵ هەموو وڵاتان بە تایبەت دراوسێکانی پێوەندییەکی باشی هەیە وسیاسەتەکانی وڵاتەکەمان لە چوارچێوی بەرژەوەندیی نیشتمانی و ئاسوودەیی و خۆشگوزانی خەڵکی عێراق دیاری دەکرێ. دکتۆر عەبدوللەتیف ڕەشید هەروەها بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕی جیهانی ئابووری لە داڤوسی سویسی بە خستەبەرچاوی وێنایەکی ڕاسینە لە باردۆخی هەنووکەی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و وتی: عێراق ئێستا قەیرانی ئاسایشی نییە و پەرلەمان سەبارەت بە پرسە گرینگ و سەرەکییەکانی وڵات بڕیار دەدات. سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بەوەی کە گەشبینە بەرامبەر بە داهاتووی وڵاتەکەی، وتیشی کە پێشوازی دەکات لە پەرەسەندنی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەموو جیهان لە پێناو باشترکردنی ڕاژەکاری و خزمەتگوزاری و بتەوترکردنی ژێرخانەکانی وڵات.