کوژرانی 7 تیرۆریستی داعشی لە عێراق
شوبات 02, 2025 19:58 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ی عێراق زەبرێکی قورسیان لە حەشارگەی داعشییەکان لە ناوچەی ئەزرکە دا کە ناوچەیەکی نێوان پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکووکە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەم هەڵمەتەدا تەرمی ٧ تیرۆریست دۆزراونەتەوە کە ژمارەیەکیان پشتێنی پڕتەقەمەنیان بەستبوو. هەروەها دەست گیراوە بەسەر چەکێکی زۆر، ماددەی تەقەمەنی و کەرەستەی جەنگیی دیکەش. لەم بەیاننامەیەکداهاتووە کە هەڵمەتی پشکنینی ناوچەکە و دەوروبەری بەردەوامە و ناسنامەی تیرۆریستە کوژراوەکانیش ڕادەگەیەنرێت.