پەسەنکرانی یاسای بودجهی 2025 له پهرلهمانی عێراقدا
شوبات 02, 2025 19:50 Asia/Tehran
پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و مادەی 12ی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.
د. بڕیار ڕەشید پهرلهمانتارى کورد له بهغدا وتی:"ئێمە دەنگماندا لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجەى گشتیى عێراق داوە". وتیشی:"بەگوێرهى یاساکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە".
د. بڕیار ڕەشید ئهوهشى ڕوونکردهوه، نرخی دەرهێنانو گواستنەوەی هەر بەرمیل نەوت 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ".
د. بڕیار ئاماژهى بهوهشداوە لایهنى ڕاوێژکاری تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لەماوەی 60 ڕۆژدا نرخی دەرهێنانو گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لەهەر کێڵگەیەک بەجیا دیاری دەکات".