شوبات 13, 2025 18:55 Asia/Tehran
  • وەزیری دارایی ئێراق: بەغدا توانایی دانی مووچەی فەرمانبەرانی نییە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوە و وتووێژی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ، وردەکاری نوێ لەسەر ڕێککەوتنی نێوان دوولایەن سەبارەت بە دانی مووچەی فەرمانبەرانی شیکردەوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند تەیف سامی ، وەزیری دارایی ئێراق بە شاندی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە یاسای بنەڕەتی ئەو مۆڵەتەیان پێ نادات وەزارەتی دارایی ئێراق ڕاستەوخۆ مووچەکە لە حسێبی بانکیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.

وەزیری دارایی ئێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە هاوکات  لەگەڵ ناردنی مووچەی مانگانە، نێو و ڕەقەمی حسێبی بانکیی  ئەو کەسانەی کە  مووچەکەیان لە ڕێگەی بانکەوە وەردەگرن،  پێشکەش بکات.

میکانیزمی نوێی دانی مووچە لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت کە وەزارەتی دارایی ئێراق  بووجەی هاوپێوەند دەڕژێنێتە  حسێبی بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و دواییش وەزارەتی دارایی هەرێم لەڕێکەی حسێبی من، مووچەی فەرمانبەران دەدات.

سەرپەیڤ