هەڵدانه وه ی زیاتر لە ٦٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال
بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەهیدان و بێسەروشوێنانی عێراق،بە پێشکەشکردنی ئاماری گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە شەست گۆڕ لە شنگال هەڵدراونه ته وه .
پزیشکی دادی عێراق، وێڕای ناسینەوەی روفاتی سێزدە قوربانیی جینۆسایدی داعش لە شنگال و بیست و یەک قوربانی پەلاماری داعش بۆ سەر شارۆچکەی حەمام عەلیل لە نزیک موسڵ، و گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بۆ کەسوکارەکانیان، ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی نوێ لە دەوروبەری شنگال بەردەوامە. زیا کەریم، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕی بەکۆمەڵی لە دەزگای شەهیدان و بێسەروشوێنانی عێراق، هەروەها دەڵێت: "هەرچەندە تا ئێستا زیاتر لە شەست گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، بەڵام بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە داعش لە ساڵی دوهەزار و چواردە دا سەدان کەسی بە زیندووی بە کردووه یه ژیرخوڵه وه، ئەگەری زۆر هەیە کە گۆڕگەلی دیکەش لە شنگالدا هەبن، زەید عەلی، بەڕێوەبەری پزیشکی دادوەری عێراقی، هەروەها ڕایگەیاند کە پێویستیان بە زانیاری نوێ هەیە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان". ، دەشڵێت، لە ناوچە جیاوازەکاندا زیاتر لە سەد گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە و تا ئێستا زیاتر لە پەنجا گۆڕ هەڵنەدراونەتەو