پەرە سەندنی لە ئیسلام ترساندن لە ئینگلیز
بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەهیدان و بێسەروشوێنانی عێراق،بە پێشکەشکردنی ئاماری گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە شەست گۆڕ لە شنگال هەڵدراونه ته وه . ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ پەرەسەندنی لە ئیسلام ترساندن لە ئینگلیزی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست
. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی- تێل ماما - کۆیکردۆتەوە، ژمارەی ڕووداوەکانی دژە ئیسلام لە ئینگلیز لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و پێنج هەزار و ٨٣٧ حاڵەتی تووشبوون بە لە ئیسلام ترساندن لە بەریتانیا پشتڕاستکراونەتەوە. ئیمان عەتا، بەڕێوەبەری ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ، پەرەسەندنی لە ئیسلام ترساندنی ی بە "قبووڵنەکراو و هۆکارێک بۆ نیگەرانی قووڵ بۆ داهاتوو" وەسف کرد و وتی: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین دژی ڕق و کینە و توندڕەوی یەکبگرن. ئیمان عەتا "هەروەها داوای لە حکومەتی ئینگلیز کرد کە ڕێوشوێنی هاوئاهەنگ و کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی لە ئیسلام ترسان بگرێتەبەر.