قەیرانی دراڤی عێراق هاوپێوەندە بە دابینکردنی بودجەی پڕۆژەکان نە مووچەی کارمەندان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i436048-قەیرانی_دراڤی_عێراق_هاوپێوەندە_بە_دابینکردنی_بودجەی_پڕۆژەکان_نە_مووچەی_کارمەندان
سەرۆکی کۆمیسیۆنی دراڤی عێراق پیداگرت کە قەیرانی ماڵیی وڵات هاوپێوەندە بە پڕۆژەکان وبە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند کە دانی مووچەی کارمەندەکان دەستەبەر کراوە وهیچ کێشەیەک لە دابەشکرانی دا نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2025 14:29 Asia/Tehran
  • قەیرانی دراڤی عێراق هاوپێوەندە بە دابینکردنی بودجەی پڕۆژەکان نە مووچەی کارمەندان

سەرۆکی کۆمیسیۆنی دراڤی عێراق پیداگرت کە قەیرانی ماڵیی وڵات هاوپێوەندە بە پڕۆژەکان وبە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند کە دانی مووچەی کارمەندەکان دەستەبەر کراوە وهیچ کێشەیەک لە دابەشکرانی دا نیە .

کۆمیسیۆنی دراڤی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەلی عەلاق ، سەرۆکی بانکی ناوەندی وبەڕێوەبەرانی بانکی ڕافدین وبانکی تیجارەتی عێراق کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد. عەتوان عەتوانی ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ماڵیی، ڕایگەیاند کە قەیرانی ماڵیی وڵات هیچ پێوەندیەکی بە مووچەی کارمەندانەوە نیە، بەڵکو هاوپێوەندە بە دابینکردنی ماڵیی پڕۆژەکان. عەتوانی ڕایگەیاندووە " باس لە بارەی قەیرانی ماڵیی بە مانای ناتەوانی وناکارانەیی حکومەت لە دابینکردنی مووچەی کارمەندەکانی نیە، بەڵکو هاوپێوەندە بە پیبەندبوونی حکومەت بە دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان . بە دڵنیایی تۆکمە وتەواو ڕادەگەیەنین کە مووچەی کارمەندان دەستەبەرکراوە وهیچ کیشە وگرفتێک لە دابەشکرانی دا نیە ولە حاڵی ئێستاکە دا بانکی ناوەندی عێراق بە هەماهەنگی وەزاڕەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتی کەمبوونی نەقدینەگی وجووڵەی پارە کردەوە نیشان ئەدات.