ئەسپەردە کردنی سەمبۆلیکی تەرمی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە عێراق
شوبات 22, 2025 17:10 Asia/Tehran
ڕێووڕەسمی ئەسپەردە کردنی سەمبۆلیکی تەرمی شەهیدان سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وسەیید هاشم سەفیەددین لە پارێزگاکانی زیقار وناسریەی عێراق بە ئامادەبوون وبەشداری بەربڵاوی خەڵک بەڕێوەچوو.
لە سەروبەندی ڕێوەڕەسمی ئەسپەردە کردنی ڕەسمی تەرمی شەهیدان سەیید حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵاو سەیید هاشم سەفیەددین لە لوبنان ، دوێنێ هەینی ئەسپەردە کرانی سەمبۆلیکی ئەم دوو ڕێبەرە شەهیدەی پارێزگاکانی زیقارو ناسریەی عێراق بەڕێوە چوو.
میدیا عێراقیەکان هەروەها لە بەشداری گەرم وگۆڕی خەڵکی " ناسریە" لەڕێووڕەسمی ئەسپەردە کردنی سەمبۆلیکی تەرمی شەهیدان سەیید حەسەن نەسرۆڵلا وسەیید هاشم سەفیەددین هەواڵی داوە وڕایگەیاندووە ئەم ئەسپەردە کرانە نیشانەی قوڵی ڕێزو حورمەت گرتنی خەڵکی عێراق لە سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وسەیید هاشم سەفیەددینە /.