بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هێمایی شەهیدانی خۆراگری لە عێراق و یەمەن
هاوکات لەگەڵ وڵاتانی دیکە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی عێراق و یەمەنیش ئەمڕۆ ڕێ و ڕەسمی هێمایی بەڕێکردنی تەرمی سەیدحەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی شەهیدی حیزبوڵای لوبنان و سەید هاشم سەفییەدینیان بەڕێوەبرد.
هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی هێمایی بەڕێکردنی تەرم و پێشگری لە هەرچەشنە ڕووداوێکی پێشبینی نەکراو، لەو ناوچانەی سەقامگیر بوون کە ڕێوڕەسمی هێمایی بەڕێکردنی تەرم بەڕێوەچوو. لە یەمەنیش ڕێوڕەسمی هێمایی بەڕێکردنی تەرمی شەهیدان سەیدحەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفییەدین لە مزگەوتی جامع الشعب و بە بەشداریی بەربڵاوی زانایانی ئایینی و کەسایەتییە سیاسی و ئایینییەکان بەڕێوەچوو. لەم ڕێ و ڕەسمەدا ئەحمەد ئەڕەهوی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی سەنعا بە دەربڕینی ڕێز و حورمەت بەرامبەر بە کەسایەتی سەید حەسەن نەسروڵا پێیداگرت کە بەڕێزیان لە کاتی دەسدرێژیی کرانە سەر یەمەن لە تەنیشت گەلی یەمەن ڕاوەستا. سەید حەسەن نەسرووڵا مرۆڤێکی راستبێژ و ئەمین بوو کە هەموو ژیانی خۆی تەرخان دا بە یارمەتیدانی زوڵملێکراوان.