هۆشداریدانی عێراق بە سووریا لە بارەی هەڕەشە ئاسایشتیەکان
سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی عێراق وتی: ئەو شتەی کە لە سووریا ڕوودەدات بەشێوەی ڕاستەوخۆ کارتێکەری دەبێت لە سەر عێراق وبەغدا پەیامی ڕاستەوخۆ لەبارەی هەڕەشە ئاسایشتیەکان ناردووە بۆ دەمیشق.
حەمید ئەلشەتری" بە بەشداری کردن لە کۆنفرانسی " وتووێژی بەغدا" بە ئاماژەدان بە بوونی شانەنوستووەکانی گروپی تیرۆریتی داعش لە بیابانەکانی حومس ودەمیشق، لە بوونی دوو هەزار تیرۆریستی عێراقی ئەندامی گروپە چەکدارەکانی داعش لە بەندیخانەکانی حەسەکە هەواڵی دا ، ئەلشەتری وتی: عێراق گرینگایەتی تایبەت بە مژاری بەرنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستەکانی داعش ئەدات، چونکە هێشتا شانەکانی سەربەم گروپانە لە ناوچە گەلێکی وەک ساراکانی حۆمس وشام حوزۆریان هەیە . عێراق پەیامی ئاسایشتی ڕوونی لە بارەی هەڕەشە وگۆڕەشەی بڕیک لە گروپە توندڕەوەکان بۆ سووریا ناردووە . ئێمە دەمانهەوێ بزانین کە سووریا چلۆن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە هەڵس وکەوت ئەکات .