شوبات 25, 2025 18:14 Asia/Tehran
  • ئەنجامی یەکجاریی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان

بە پێی ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، بەشی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی عێراق دەگاتە زیاتر لە سەتی 15.

بە پێی ئەنجامی سەرژمێری گشتیی عێراق حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئێستاکە ٤٦ ملوێن و ١١٨ هەزار و ٧٩٣ کەسە کە لەم هەژمارە حەشیمەتی هەرێمی کوردستان بە ٦ ملوێن و ٥٠٣ هەزار کەس ڕاگەیەندراوە.

فازڵ نەبی، جێگری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند کە لە پێشنووسی بودجەی 2025 دا، هەرێمی کوردستان دەبێ بە پێی ئەنجامەکانی ئەم سەرژمێرییە داخوازی زیاتر کردنی بەشە بودجەی خۆی بکات، لەبەر ئەوەی کە ئەم مەسەلەیە کاریگەر دەبێت لەسەر بەشە بودجەی هەرێم و هەروەها خەرج و بەرجەکانی. لە لایەکی دیکەوە، سیروان محمد، جێگری وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان وتی: ئێمە دەبێ 15% ی بودجەی عێراق وەرگرین. ئەوە یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی سەرژمێرییە.

سەرپەیڤ