پەرلەمانتارێکی عێراقی: بەرەی نوێی داعش مەترسیدارترە
نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە مەترسییەکانی کەمپی "ئەلجەدەع" بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکە ڕایگەیاند، بەرەی نوێی تاقمی تیرۆریستی داعش زۆر مەترسیدارترە لە بەرەی پێشووی.
"مەحما خەلیل، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق، بە توندی هۆشداریی داوە لە مەترسییەکانی "ئەلجەدەع" بۆ سەر ئەمنیەت و سەقامگیری پارێزگاکە بەهۆی ئەو ئەندامانەی داعش کە لەوێ جێگیر بوون و بەرەی نوێی ئەم گرووپە تاوانکارە و ڕایگەیاند، لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی سەرکردەکانی داعش لە سوریاوە بەتایبەتی لە زیندانی "گویران" بۆ عێراق، هەروەها دۆخی ناسەقامگیری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەڕانەوەی خێزانە تیرۆریستەکانی داعش بۆ عێراق، هەموو ئەمانە مەترسییەکی توندیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق هەیە. مەهامە خەلیل ڕایگەیاند: بەرەی دووەمی تیرۆریستانی داعش لە ڕووی ئایدۆلۆژیا و توندڕەوی و تاوانکارییەوە. زۆر مەترسیدارترە لە بەرەی پێشووی .