دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملان و ناکۆکی ناوخۆیی لەناو وەزارەتی دارایی عێراق
ئادار 05, 2025 15:09 Asia/Tehran
ڕێباز حەملان جێگری وەزیری دارایی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی ناکۆکی دارایی و ئیداری لەگەڵ وەزارەتی دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە دوای مانگێک لە دوورکەوتنەوە لە کار و دوابەدوای چەندین داواکاری بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران لە کوردستانی عێراقدا بوو. بەڵام ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند نەکراوە. گوتیشی: "سەبارەت بە دواخستنی مووچەی فەرمانبەران و نەدانی مووچەی مانگانە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوو، ناکۆکی لە نێوان تەیف سامی و ڕێباز حەملان دروست بووە و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بووە".