ئادار 09, 2025 19:55 Asia/Tehran
  • عێراق: ڕاگرتنی هاوردەی گازی ئێران کارەساتبار دەبێ بۆ عێراق

سەرۆکی کۆمسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی: ڕاگرتنی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە دەبێتە کارەسات و بارگرانی بۆ گەلی عێراق، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.

عطوان العطوانی وتوویەتی: لەبەر نەبوونی بەدیلێک بۆ گازی ئێران،  تۆڕی کارەبای عێراق تەواو هەڵدەوەشێتەوە.

 عەلی سەعدوون ئەللامی، ئەندامی کۆمیتەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقیش جەختی کردووەتەوە: عێراق ئێستاکە بۆ بەردەوامکردنی چالاکیی هێزگەکانی کارەبای خۆی هیچ بەدیلێکی بۆ گازی ئێران نییە و پشت بەستنی ئەم وڵاتە بە گازی ناوخۆیی پێویستی بە زیاتر لە دوو ساڵ کات هەیە.

حکومەتی ترەمپ لە چوارچێوی کەمپەینی دانانی ئێران لە ژێر زیاترین گوشاردا، ڕۆژی ڕابردوو ئەو مەعافیەتەی لەسەر عێراق هەڵگرت کە ڕێگای پێدەدا بۆ دابینکردنی کارەباکەی، پارە بدات بە ئێران و گازی لێ بکڕێ.

سەرپەیڤ