ئۆپراسیۆن لەدژی پاشماوەکانی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدینی عێراق
ژێدەرە هەواڵیەکان لە دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقیەکان لە دژی پاشماوەکانی ئەندامانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدینی ئەم وڵاتە هەواڵیان دا.
سەرچاوەیەکی ئاسایشتی عێراقی ڕایگەیاند: هێزە ئاسایشتیەکانی عێراق لە چەند مێحوەر ئۆپراسیۆنیان بۆ گەڕان لەدووی داعشیەکان لە ناوچە شاخاویەکان وناوچە کشتووکاڵیەکان هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای مێحوەری " بیجی" لە پارێزگەی سەلاحەدین دەسپێکرد. ئەم ئۆپراسیۆنە لە سەروبەندی ستراتژیای دابین کردنی ئاسایشتی شارە وگوندەئازادکراوەکان لە پاکتاوکرانی داعش وهەروەها گەڕانی سەرزەویە کشتووکاڵیەکان بەمەبەستی دۆزرانەوەی هەرجۆرە مادەی تەقەمەنی بەجێ ماولە تیرۆریستەکانی داعش.پاشماوەکانی داعش لە حەشارگەگەلێکی هەڵکەوتە لەناوچە شاخاویەکان لەوان لە ناوچەکانی " دۆڵی زغیتون " وادی شای" چیاکانی یونس ودۆلی حوران " حوزۆریان هەیە .