ئادار 10, 2025 19:47 Asia/Tehran
  • پیداگری وەزیری دارایی عێراق لەسەر تێکردنی ١٥٠ ملیارد دینار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی عێراق داوای تێکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ خەزینەی نیشتمانی وناردنی ژمارە حسێبی بانکی کارمەندەکانی هەرێم بۆ کوردستانی کردووە.

سوران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە سێ داواکاری تازەی "تەیف سامی" وەزیری دارایی عێراق ، لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا ووتی: "تەیف سامی" خوازیاری دانی ١٥٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ژانێڤەری بۆ خەزینەی نیشتمانی وهەروەها دیاری کرانی چارەنووسی داهاتە نەوتیەکانی مانگەکانی پێشووی هەرێمی کوردستانی کردووە. سوران عومەر وتی تەیف سامی داوای کردووە هاوکات لەگەڵ لیستی مووچە بگیران لە هەرمانگ ، ژمارە حسێبی بانکی کارمەندەکانیش بنیردرێت بۆ بەغدا.

لەلایەکی ترسەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاند بە مەبەستی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان بەزوویی سێ بیری تازە لە مەیدانی گازی کورموری شارستانی چەمچەماڵ هەڵدەقندرێت. 

سەرپەیڤ