ئادار 13, 2025 17:03 Asia/Tehran
  • تازەترین کاروانی عێراقییەکان لە ئۆردوگای ئەلهۆڵەوە گەیشتە عێراق

حکومەتی عێراق پاش لێکدانەوەی ڕەوشی ئاسایشیی سەدان کەس لە شاروومەندانی ئەم وڵاتە لە ئۆردووگای ئەلهۆل قەبووڵی کردبوو کە گرووپێکی تازەی شاروومەندانی لەم ئۆردووگایە بگەڕێنەوە.

حکومەتی عێراق پاش لێکدانەوەی ڕەوشی ئاسایشیی سەدان کەس لە شاروومەندانی ئەم وڵاتە لە ئۆردووگای ئەلهۆل ڕێگای داوە گرووپێکی تازەی شاروومەندانی عێراقی لە چوارچێوی کاروانێکی ٦٠٧ کەسی هەڵگری ١٦١ خێزان، بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

کاربەدەستانی ئاسایشی عێراق ڕایانگەیاندووە ئەو گرووپەی ئەمدواییە لە ئۆردوگای ئەلهۆڵ گەڕێندراونەتەوە ، دەگوازرێنەوە بۆ ئۆردوگای جەدعە لە پارێزگای نەینەوا بۆ ئەوەی هەڵسوکەوتیان بخرێتە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵەوە.

زۆربەی ئەم کەسانە کەسوکاری ئەندامانی گروپی تیرۆریستیی داعش و یان گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەن. حکومەتی عێراق هەرچەن ماوەیەک جارێک عێراقییەکانی دانیشتووی ئۆردوگای ئەلهۆلی سوریا دەخاتە ژێر چاودێری ئاسایشییەوە و پاش ئەوەی لە باری ئەمنییەوە بێ کێشەبوونیان پشتڕاست کرایەوە، بۆ لێکۆڵینەوە تۆکمەتر دەیانگوازێتەوە بۆ ئۆردوگای ئەجەدعە لە عێراق. 

 

سەرپەیڤ