ئادار 14, 2025 18:13 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی سەفەری فەرمیی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا بۆ بەغدایان کردووە.

"ئەسعەد شەیبانی" وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا ئەمڕۆ لە سەفەرێکی فەرمیدا گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق و بڕیارە لەم سەفەرەدا لەگەڵ "فواد حسێن"ی وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارێک کاربەدەستی باڵای دیکەی ئەم وڵاتە دیدار بکات و پرسە دوولایەنەکان، هاوکارییە ناوچەییەکان و  پرس و بابەتی هاوبەش بخاتە بەر باس و وتووێژ.

پێشتر شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی دەزگەی هەواڵگریی ئەم وڵاتە بە مەبەستی وتووێژ سەبارەت بە پاراستنی سنوورەکان و هاوکاری بۆ پێشگری بە سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش سەردانی دیمەشقی کردبوو. 

سەرپەیڤ