" سەدر " وتی: وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکان لە دژی یەمەن کردەوە نیشان بدەن
سەرۆکی ڕەوتی سەدر خوازیاری داسەپانی زەخت وگوشار لە لایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکاریە زایۆنیستی - ئەمریکاییەکان لە دژی وڵاتانی ناوچە لەوان یەمەن بوو/.
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق بەیانی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد : ئێمە لە مناڵەکانی بەنی هاشمین و لە مردن ناترسین . شەڕوخەبات بۆ ئێمەیە. ئێمە ئامادەی فیداکاری لەڕێگای دین وزید ونیشتمانمانین .
ناوبراو وتی: ئێمە لە کەسانیکین کە لەگەڵ داگیرکەران وتیرۆریستەکان شەڕمان کرد. ئاڵوزیە تایفیەکان لە ناوچە بە تایبەت لە سووریا ،لوبنان وعێراق جیی ناڕەحەتیە.
سەدر جەختی کرد : دوژمنی زایۆنیستی - ئەمریکایی لە هەوڵ دایە بۆ شەڕنانەوە لە دژی نەتەوەکانی ناوچە بە تایبەت فەلەستین ، لوبنان ودواتر یەمەنە. سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە کەسایەتیە بەرجەستەکان ودەسەڵاتدارانی وڵاتانی عەرەبی داوای کرد بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژکاریە زایۆنی - ئەمریکاییە لەدژی یەمەن، لوبنان وفەلەستین وهەروەها دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خاکی سووریا کردەوە نیشان بدەن .