ئادار 25, 2025 18:06 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقیەکان لە دژی پاشماوەکانی داعش لە سەروبەندی جێژنی ڕەمەزان دا

سەرچاوە عێراقیەکان لە کاروکردەی ئاسایشتی لە دژی پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی دیالێ وسەلاحەدین لە سەروبەندی جێژنی ڕەمەزان هەواڵیان دا.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی عێراقی لە دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشتی لە باشووری ناوچەی" حاوی ئەلعەزیم " لەنێوان پارێزگاکانی دیالێ وسەلاحەدینی ئەم وڵاتە هەواڵی دا. 

ئەم سەرچاوەیە وتی: هێزە عێراقیەکان لە دوو مێحوەر، ئۆپراسیۆنیان لە باشووری حاوی ئەلعەزیم بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ناوچانە لە تیرۆریستە داعشیەکان دەسپێکردووە.

تیرۆریستە داعشیەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە ناوچە شاخاویەکان جمووجولی گەلیکیان ئەنجام داوە، کەوایە ئۆپراسیۆنی ئێستاکە لە درێژەی هەڵمەتەکانی پێشوو بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ناوچە کانی نێوان دوو پارێزگەی ناوبراو بەتایبەت  ناوچەی " حاوی ئەلعەزیم" زانی . هاوکات سەرچاوەیەکی تری عێراقی لە هەڵمەت وئۆپراسیۆنی هاوشێوە لە باخە باشووریەکانی ناوچەی " بەهرز" لەپارێزگەی دیالێ هەواڵی دا. 

سەرپەیڤ