ئادار 29, 2025 08:27 Asia/Tehran
  • سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق: بە هیچکەس ئیزنی هەڵوەشان وساغکردنەوەی حەشدی شەعبی نادەین .

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بیروڕادەربڕینێکدا ڕایگەیاند کە هیچ لایەنێک ناتوانێ ئەم وڵاتە ناچاربکات بە هەڵوەشان وساغکردنەوەی حەشدی شەعبی.

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پیداگرت کە هیچ لایەنێک ناتوانێ ئەم وڵاتە ناچاربکات بە هەڵوەشانی حەشدی شەعبی. ناوبراو لە بارەی مژاری هەڵوەشانی حەشدی شەعبی وتی: ئەمریکا وەها داواکاریەکی نەبووە. سودانی وتی: دوای کۆتایی فەرمانبەریەتی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق گروپە چەکدارەکان لەم وڵاتە هەڵدەوەشێندینەوە. پێویستە بۆترێت کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەوری مێحورەیانەیان لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم بە تایبەت داعش وشکست دانی ئەم ئەندامانە لە عێراق گیڕاوە.

 

 

سەرپەیڤ