وەزیری دادی عێراق: هەرێم دەبێ لەگەڵ بەغدا هەواهەنگ بێ
وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند بۆ پێشگری لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەم هەرێمە خۆی لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق بگونجێنێت.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە قەیرانی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بووە و هیچ کێشەیەکی یاسایی و سیاسی لەو بارەوە نەماوە.
خالید شوانی جەختی کرد لە سەر پێویستیی گونجاندنی سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراق و ڕایگەیاند، ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مووچە لەکاتی خۆیدا خەرج بکرێت.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، حکومەتی هەرێم ئەرکی ئەوەی لەسەرە مانگانە نیوەی داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا بکات بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێ پێدانی مووچەی فەرمانبەران بگرێتە ئەستۆ. بەڵام تا ئێستا تەنیا بەشێکی کەم لە داهاتی دوو مانگ ڕادەستی بەغدا کراوە.