پەسەند کردنی یاسای نوێی بۆ بەرز کردنەوەی پێگەی حەشدی شەعبی
نیسان 11, 2025 15:50 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق باسی پەسەند کردنی بەرنووسی یاسای داڕشتی ئەو دامەزراوەیەی کرد لە ئەنجومەنی حکومەتدا .
فالح فەیاز وتی : بە پەسەند کردنی ئەو یاسایە هەنگاوی نوێی لە ڕێبازی بووژاندنەوەی داڕشتی حەشدی شەعبی هەڵدەگیردرێت . فالح فەیاز وێڕای ئاماژە بە ڕوڵی دیاریکەری حەشدی شەعبی لە خەبات بە دژی داعش وتی حەشدی شەعبی لە هێڵی پێشەوەی شەڕ بە دژی داعش بوو و ئەمڕو چووەتە قوناغێکی نوێی لە مێژووی خۆیدا کە قوناغی سەقام و جێگیر بوونی وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و یاسایی لە چوارچێوەی سیستمی بەرگری وڵاتە . فەیاز هەروەها جەختی کرد حەشدی شەعبی هێزێکە بۆ بەرگری لە وڵات و پیروزاییەتیەکان کە پێبەندی یاسا و بەرژەوەندی نیشتمانیە .