نیسان 12, 2025 18:08 Asia/Tehran
  • وەستاندنی پڕۆسەی گواستنەوەی خێزانەکانی داعش لە ئەلهۆلی سوریاوە بۆ ئەلجەدعەی عێراق

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕاگرتنی پڕۆسەی گواستنەوەی خێزانەکانی داعشیان لە کەمپێکی سوریاوە بۆ کەمپێکی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، گواستنەوەی خێزانی ئەندامانی داعش لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا بۆ کەمپی ئەلجەدەعە لە پارێزگای نەینەوا ڕاگیراوە تا ئاگادارکردنەوەی دواتر. ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرجەم ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی خێزانەکانی داعش لە کەمپی ئەلهۆڵەوە بۆ کەمپی ئەلجەدەعیان ڕاگرت بەهۆی سەختی دۆخی ئەمنی ناو کەمپی ئەلهۆڵ کە لە ئێستادا لەلایەن گروپەکانی پشتیوانی داعشەوە ئەنجام دەدرێت. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: "نەبوونی لایەنێکی عێراقی لە ناوخۆی سوریا بۆ لێکدانەوەی  دۆخی ئەو خێزانانە و پێشینیەی ئەمنییان بووەتە هۆی وەستاندنی پرۆسەی گواستنەوەی ئەو خێزانانە لە ئەلهۆڵەوە بۆ ئەلجەدەعە". بارودۆخی ئێستا ڕێگە بە گواستنەوەی گروپی نوێ نادات  لەبەر  هۆکاری ئەمنی.

سەرپەیڤ