هۆشداری لە پلانی ئەمریکا بۆ تێکدانی سەقامی عێراق
نیسان 12, 2025 16:48 Asia/Tehran
ئەندامێکی هاوپەیمانی سیاسی عێراق هۆشداریی دا لە پلانە مەترسیدارەکەی ئەمریکا بۆ دروستکردنی نائەمنی لەو وڵاتە.
عەبدولسەلام ئەلدەلیمی، ئەندامی هاوپەیمانی ئ عەزمی عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هەوڵدەدات فشار بخاتە سەر لایەنە حکومییەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی بۆ گواستنەوەی زیاتر لە هەشت هەزار ئەندامی خێزانەکانی داعش لە کەمپی ئەلهولی سوریاوە بۆ کەمپی ئەلجەدعە لە نەینەوا. ئاماژه ی به وه شدا: ئه و جموجۆڵانه نیشانەی بوونی هه ڕه شه ی ئه منی ڕوون له دژی عێراقە. ئەلدەلیمی ڕاشیگەیاند: ئەمریکا هەوڵدەدات نائەمنی و ناسەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق دروست بکات بۆ ئەوەی بیانوویەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی هێزەکانی لەو وڵاتەدا بمێنێتەوە. ناوبراو ڕایگەیاند: "بەرپرسانی ئەمنی عێراق بە توندی دژایەتی ئەم پڕۆژەیەیان کردووە